٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٢٢
غەریب ئابادی : پەرەسەندنی پاشەکەوتی ئۆرانیومی پیتێنراوی ئێران بە گشتیی بە پێی بەرجامە

باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی سەقامگیر لە ڤیەن لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ تێپەڕێنی ئێران لە ئاستی دیاری کراو بۆ پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە بەرجام وتی: پەرەی پاشەکەوتی ئۆرانیومی پیتێنراوی ئێران بە گشتیی بە پێی بەرجامە.

(ABNA24.com) باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی سەقامگیر لە ڤیەن لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ تێپەڕێنی ئێران لە ئاستی دیاری کراو بۆ پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە بەرجام وتی: پەرەی پاشەکەوتی ئۆرانیومی پیتێنراوی ئێران بە گشتیی بە پێی بەرجامە.

" محەممەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە  بە ئاماژەدان بە بێ بەڵێنی ئوروپیەکان لە جێ بەجێ کردنی وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی خۆیان وتی؛ ئێران بە پێی بەرجام، لە سنووری ٣٠٠ کیلوگرامی ئۆرانیۆمی پیتێنراو تێپەڕیی.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کاردانەوە بەم کردەویەی ئێران ڕایگەیاند ، پشکێنەرانی ئەم ڕێکخراوەیە، لەمەڕ پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ، پەیجوری ڕاستەکان دەبن. بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " کازم غەریب ئابادی" ئەمڕۆ دوشەممە وتی : ئێران لە سەروبەندی گەیشتن بە  مافی خۆی، بە پێی بڕگەکانی ٢٦ و٣٦ی بەرجام ، لە هەشتی مای ٢٠١٩ بڕیارگەلێکی بۆ دابەزین وکەم کردنی وادەو بەڵێنەکانی بەرجامی خۆی گرتووە. غەریب ئابادی بە ئاماژەدان بە ١٥ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەمەر پێبەندی ئێران بە بەرجام پیداگری کرد: هاتنی ئێران بۆ ناو دانۆستان ووتووێژی ناڤۆکی وپەیوەست بوون بە ڕێککەوتنی بەرجام هاوڕی لەگەڵ نیاز پاکی بووە ولەم پێناوە، بە شێوەی تۆکمە وتەواو وگشتداگر پێبەند بووە بە جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵێنەکانی.

باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی سەقامگیر لە ڤیەن بە راگەیاندنی ئەمەکە ئەگەر ئوروپیەکان هۆگرن بە پاڕاستنی بەرجام، دەبێ کردەوەی بە کەڵکی جیدی بۆ پاڕاستنی هەڵگرن ، ڕایشیگەیاند: ئەگەر ئوروپاییەکان وادەو بەڵێنەکانیان بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ پرس ومەسەلەکانی ماڵیی وکڕینی نەوت جێ بەجێ بکەن ، کردەوەی ئێرانیش هاوپێوەند لەگەڵی ، جێی گەڕانەوە دەبێت.




/129